ئەپڵ ئاشكراكردنی ئایفۆنی 12ی دواخست

  2020-08-01  | 
یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی ئامێرە تەکنەلۆژییەکان بە تایبەت مۆبایل
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند، وادەی دەركردنی ئامێری مۆبایلی "ئایفۆن12"ی دواخست بۆ مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو، وەك نزیكترین وادە بۆ ئاشكراكردنی ئەو بەرهەمە نوێیەی خۆی .

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە زاری كۆمپانیای ئەپڵ هۆكارەكەی گێڕاوەتەوە بۆ تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا و كاریگەریی لەسەر پیشەسازی .

بەم ڕاگەیەندراوەش، مانای وایە كۆمپانیای ئەپڵ بە پێچەوانەی وادەكانی پێشتری بەرهەمەكەیە، كە كڕیارانی هەمیشە بە تاسەوە چاوەڕوان بوون  هەموو سالێك لە مانگی ئەیلولدا ئاشكرا بكرێت .

ئەو زانیاریانە لەكاتێكدایە، پێشتر ماڵپەڕی "ئەپڵ ئینسایدەر" لەسەرچاوەیەكی ئاگادار لەبەرهەكانی كۆمپانیای ئەپڵەوە كە هەواڵی  دزەپێكردنی ئایقۆنی 12ی كردبوو، ئاماژەی بەوەكردبوو، كۆمپانیای ئەپڵ بەرهەمە نوێیەكانی لە ڕوداوێكدا و لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە لە 8ی ئەیلودا ئاشكرا دەكات .

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە ماڵپەڕەكە ئاشكرایكردووە، ئەپڵ چوار نموونەی جیاواز لە جۆری ئایفۆن 12 ئاشكرا دەكات .

ئایفۆنی 12 بە قەبارەی 4.5 چوار ئینج و نیو، ئایفۆنی 12ی پڵەس بە قەبارەی 6.1 ئینج ، ئایفۆنی 12ی پرۆ بە قەبارەی 6.1 ئینج، ئایفۆنی 12 پرۆ ماكس بە قەبارەی 6.8 ئینج .

بەگوتەی ئەو سەرچاوەیەی هەواڵەكەی دزەپێكردووە، هەرچوار شێوە نوێییەكەی ئایفۆن بە شاشەی ئۆلید بەردەست دەبێت و بۆیەكەمجاریش تایبەتمەندی نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت ( 5G ) لەخۆ دەگرێت .

بەگوێرەی هەواڵەکە ئایفۆنەکان خاوەنی زیاتر لە كامێرایەک دەبن لەگەڵ بیرگەیەكی 4 گێگا بایتی، بەڵام ئایفۆنی 12ی پڕۆ سێ كامێرەیی دەبێت لەگەڵا بیرگەیەكی 6 گێگابایتی .

بڕیاریشە جگە لە ئایفۆن ئەپڵ بەرهەمی دیكەی وەك ئایپاد پرۆ و نموونەیەكی نوێی كاتژمێری ئەپڵ ئاشكرا بكات .

لە ماوەی ئەمساڵدا بەهۆی بڵابوونەوەی كۆرۆناوە، سەرجەم كۆمپانیاكانی مۆبایل توانیویانە 285 ملیۆن ئامێر بفرۆشن، لە كاتێكدا ئەپڵ بە تەنها 45 ملیۆن مۆبایلی فرۆشتووە .

بەو پێیەش ئەپڵ ڕێژەی فرۆشی لەچاو ساڵی رابردوودا بەڕێژەی لە 25% زیادیكردووە و بووەتە سێهەم كۆمپانیای ئامێرەكان لەسەر ئاستی جیهان .



ڕیکلام