عەلی حەمە ساڵح لەبارەی نەخۆشخانەی سانتی لایڤەوە روونكردنەوە دەدات

  2020-09-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەبارەی نەخۆشخانەی سانتی لایڤەوە روونكردنەوە دەدات و چەند بەڵگەیەك بڵاو دەكاتەوە كە دەیسەلمێنێت بڕی 40 ملیۆن دۆلار لەلایەن كۆمپانیایەكگی نەوتیەوە بۆ ئەو نەخۆشخانەیە تەرخانكراوە.

عەلی حەمە ساڵح، كە ئێستا  دەستی لە پۆستی سەرۆكایەتی فراكسینەكەی هەڵگرتووە و تا ئێستا شوێنگرەوەكەی دیاری نەكراوە، لەبارەی نەخۆشخانەی سانتی لایڤەوە وەڵامی روونكردنەوەی رێَكخراوی هێڤی كە وتبووی "نەخۆشخانەكە هیچ پەیوەندییەكی بە كەرتی گشتییەوە نییە و لە سەرەتاوە مۆڵەتی وەك كەرتی تایبەت وەرگرتووە".

ئەو پەرلەمانتارە لە نوسینێكدا بەبیری هێناوەتەوە كە  كۆمپانیایەكی نەوتی 40 ملیۆن دۆلاری پێشكەش بەخەڵكی كوردستان كردووە بۆ نەخۆشخانەیەكی گشتی منداڵان و بەڵگەی سایتی كۆمپانیا نەوتیەكەشی بڵاوكردووەتەوە كە وەك خزمەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە. 

عەلی حەمە ساڵح بەڵگەیەكی دیكەی بڵاوكردووەتەوە كە تیایدا  روونیكردووەتەوە كە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان، لە ساڵی 2014 بە ناوی نەخۆشخانەی منداڵان بڕی  حەوت ملیۆن 600 هەزار دۆلاری لە بودجەی گشتی بۆ نەخۆشخانەی منداڵانی كوردستان تەرخانكردوە. 

ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی گۆڕان چەند پرسیارێكی لەبارەی روونكردنەوەی رێكخراوەكە بڵاوكردووەتەوە و  دەشڵێت گرفتەكە ئەوەیە "باسی ھەرچی بكەیت، دەڵێن بەمەبەستە".


راگەیەندراوی کۆمپانیا نەوتیەکە کە وەک هاوکاری پارەکەی تەرخان کردووە:

 تەرخانکردنی پارە بۆ نەخۆشخانەکە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە


ڕیکلام