نەوت دۆلارێکی دیکە لە بەهای دابەزی

  2020-09-05  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 42دۆلار و 66 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 39 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ هەینی بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 43دۆلار و 66 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە40 دۆلار و 96سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەو پێیەش نرخی نەوت بە هەردوو جۆرە دیارەكەیەوە بەهاكەی زیاتر لە دۆلارێك لەدەستداوە. 

گەرچی ئەمڕۆ سێ رۆژە نرخی نەوت لە دابەزیندایە، بەڵام ماوەی چوار مانگی رابردوو بەهاكەی رووی لە بەرزبوونەوە كردووە، هۆكارەكەشی بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. 

وڵاتانی ئۆپێك و هاوپەیمانەكانی بە سەركردایەتی سعودیە و رووسیا لە مانگی نیسان رێككەوتن بۆ هاوسەنگكردنەوەی بازاڕی نەوت ئاستی بەرهەمهێنان بە تێكڕا رۆژانە بەبڕی 9.7 ملیۆن بەرمیل نەوت كەمبكەنەوە. بڕیارەكە لە سەرەتای مانگی نیسان چووە بواری جێبەجێكردنەوە و تا كۆتایی مانگی تەممووز كاری پێكرا.


ڕیکلام