سەعید کاکەیی کێشەیەکی گەورەی بەردەم هەڵبژاردنەکان ئاشکرا دەکات

  2020-09-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بەربەستێکی گەورەی دیکەی بەردەم هەڵبژاردنەکان ئاشکرا دەکات کە بەپەیوەندیی هەیە بە بایۆمەتری دەنگدەرانەوە.

سەعید کاکەیی ئەندامی ئەنجومەنی پێشووی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، کێشەیەکی دیکەی بەردەم هەڵبژاردنی داهاتووە، ئەوەیە کە زیاتر لە ١٢ ملیۆن دەنگدەر زانیارییەکانی خۆیان نوێ نەکردووەتەوە لە لیستی بایۆمەتری تایبەت بە دەنگدەراندا.

سەعیدی کاکەیی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ١٢ ملیۆنە دابەش بووە بەسەر ١٠ ملیۆن کە زانیارییەکانی خۆیان تۆمار نەکردووە یان نوێ نەکردووەتەوە، دوو ملیۆن کەسیش لەوانەن کە بۆ یەکەمجاریانە دەنگ دەدەن و تەمەنیان گەیشتووەتە سەرو ١٨ ساڵ.

ئاماژەی بەوەشکرد، ٤ ملیۆن کەس تا ئیستا کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە و تا ئێستاش لە کۆگاکانی سەر بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکاندا پارێزراون، کە نزیکەی نیوەی ئەو ژمارەیە کۆچی دواییان کردووە.

لەبەشێکی تری وتەکانیدا سەعید کاکەیی ئاشکرایکرد، چارەنووسی کارتەکانی دەنگدانی پێشوو کە لە دەنگدەران لەکاتی دەنگدانی ساڵی ٢٠١٨دا لە دەنگدەران وەرگیراونەتەوە، کە بە ٦ ملیۆن کارتی دەنگدان  مەزەندە دەکرێت و لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ لەناوبردنی ئەو کارتانە.

لەژێر فشاری خۆپیشاندانەکاندا پەرلەمانی عێراق یاسایەکی نوێی بۆ هەڵبژاردنەکان پەسەند کرد، بەڵام بەشێک لە بەندەکانی لەلایەن کورد و سونەکانەوە رەتکراوەتەوە



ڕیکلام