وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٦٥١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٩٠ کەسی بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە،لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لەسەرانسەری عێراق، ٣٣٠١ کەس لە تووشبوانی کۆرۆنا نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە تاقیگەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق ٢٢ هەزار ٧٧٢ کەسی دیکە پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوە.
لەوەتەی کۆرۆنا لەعێراق بڵاوبووەتەوە ٢٦٠ هەزار و ٣٧٠ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ١٩٨ هەزار و ٥٦٠ کەس چاکبوونەتەوە و ٧٥١٢ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.