سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو كەسانە تۆماركرا كە شاخی گۆیژەیان سوتاند

  2020-09-07  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 دڵشاد سەید عەلی
ئەو دارانەی لە شاخی گۆیژە سوتان نزیكەی هەشت هەزار داری بەتەمەن بوون و نزیكەی 8%ی ئۆكسجینی شاری سلێمانیان دابین كردووە، بەوهۆیەوە سكاڵای یاسایی بەشێوەی بكەری نادیار لەسەر ئەو كەسانە تۆماركرا كە سوتاندویانە.


پارتی سەوزی كوردستان، رایانگەیاند، وەك ئەركێكی سەرشانی خۆی، بەهۆی سوتانی شاخی گۆیژە كە بووە هۆی سوتانی نزیكەی هەشت هەزار داری بەتەمەن سكاڵای یاسایی تۆمار دەكات لەسەر ئەو كەسانەی تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی ئەو تاوانە. 

ملكۆ بازیانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ وەك بكەری نادیار سكاڵای یاسایی تۆمار دەكەین، بەڵام دڵنیاین كە ئەو سوتانە ی شاخەكە بە دەستێكی نادیار بووە، مەبەستیش لێی كەمكردنەوەی رێژ1ەی سەوزاییە. 

ئەو وتیشی، ساڵانە لەم وەرزەدا شاخەكە دەسوتێت، بەڵام ئەمجارە جیاوازترە كە لە دامێنی شاخەكەوە سوتاوە و پەیوەندی بە گەشتیارەوە نیە، ئەو زیانانەی هەبووە هەر تەنها لە ناوبردنی سەوزایی نەبووە بەڵكو ژمارەیەكی زۆر باڵندە و لەناوچوون. 

بازیانی رایگەیاند لە سكاڵاكەیاندا بۆ داواكاری گشتی زیانەكانیان خەمڵاندووە لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری (ژیان) وتیشی: تا ئێستا زیانەكان بەشێوەیەكی كۆتایی  یەكلایی نەكراوەتەوە، بەڵام بەڵای ئێمەی ژینگەپارێز ئەمە جەرگ سوتانە، ئەو دارانەی كە سوتاون نزیكەی 8%ی ئۆكسجینی شاری سلێمانیان دابین كردووە. 


ڕیکلام