یارییەكانی وەرزی نوێی لالیگا دەستپێدەكەنەوە

  2020-09-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وا بریارە ئەمڕۆ یاریەكانی خولی ئیسپانی دەستپێبكاتەوە و سێ یاری لە كاتی جیاوازدا ئەنجام دەدرێت.

هەرچەندە پێشتر بڕیاربوو دوێنێَ لە 11ی ئەیلول یاریەكانی لالیگا دەستپێبكاتەوە، بەڵام پێش دەستپێكردنەوەی یاریەكان دەستەی لالیگا دواخستنی دەستپێكردنەوەی یاریەكانی بۆ ئەمڕۆ راگەیاند. 

یەكەم یاری وەرزی نوێی لالیگا لە كاتژمێر 5بەكاتی هەرێمی كوردستان لە نێوان سلتا فیگۆ و ئیبار ئەنجام دەدرێت و دواتریش لە 7.30 یاری دووەم لە نێوان ئەتلەنتیكۆ بلباو و گرانادا ئەنجام دەدرێت. 

لە یاری سێهەمیشدا ئەساسۆنا دەبێتە میوانی یانەی كادیزی تازە سەركەوتوو، ئەوەش دەستپێكردنەوەی یاریەكانی خولەكەیە كە لەمڕۆوە جێبەجێ دەكرێن و هەر ئەمڕۆش یاریەكانی پریمەرلیگ دەستپێدەكەنەوە. 


ڕیکلام