نزیكەی چوار هەزار تۆن كەرەستەی خراپ لە ئیبراهیم خەلیلەوە رێگری لێكراوە

  2020-09-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل رایگەیاند، لە مانگی ئابدا سێ هەزار و 764 تۆن و 676 كیلۆ كەرەستەی جۆراوجۆر لە تاقیگە و لیژنە پەیوەندیدارەكانی دەروازەكە پەسەند نەكراون.

ئامارەكانی دەروازەكە لە 1ی ئاب تا 31ی ئاب بووە و بەشێك لە شمەكەكان گەرێندراونەتەوە و بەشێكیش لەنێوبراون، لەبەرئەوەی لە گەڵ رێنماییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەگونجاون.

لەبارەی جۆری كەلوپەلەكانەوە ئەو دەروازەیە راشیگەیاندووە كەرەستەكان كەلوپەلی (تەندروستی، خواردن و خواردنەوە، كۆزماتیك، فیتێرنەری، چاند، بیناسازی...تاد).


ڕیکلام