داقـوق .. گەنجێکی تەمەن ١٥ ساڵ لەکاتی مەلەکردندا خنکا

  2020-06-13  | 
داقوق
داقوق
هێمن میروەیس
 هێمن میروەیس
گەنجێکی تەمەن ١٥ ساڵ لەکاتی مەلەکردندا لە قەزای داقوق خنکا.

ئازاد ڕۆستەم لێپرسراوی کۆمیتەی داقوقی یەکێتی بەتۆڕی (ھەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٣ی ٦ی٢٠٢٠، لە قەزای داقوق گەنجێکی تەمەن ١٥ ساڵ لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە .

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گەنجە خەڵکی قـەزای دووزخـورمـاتـوو بووە و بە مەبەستی سەردان چووەتە قەزای داقوق، لەکاتی مەلەکردندا لە ئاوی مەشروعی داقوق-دا خنکاوە.

لێپرسراوی کۆمیتەی داقوقی یەکێتی راشیگەیاند، ئەو گەنجە ناوی (عەباس فازڵ عەباس) بووە، وتیشی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە.

ھێمن میروەیس - کەرکوک



ڕیکلام