ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی 2020 ی پەسەند کرد و ڕەوانەی پەرلەمانی کرد

  2020-09-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ بەفەرمی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٠، ڕەوانەی پەرلەمان کرا بەمەبەستی پەسەند کردنی.

ئەحمەد تەلال وتەبێژی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران پرۆژە یاسای بودجەی ڕەوانەی پەرلەمان کرد بە مەبەستی پەسەند کردنی.

ڕوونیشیکردەوە ئەو هەنگاوەی حکومەت لەپێناو ڕێکختسنی پرۆژەی خەرجی و دابینکردنی بودجەی پێویستە بۆ سێ مانگی داهاتووی ئەمساڵ و پابەندبوونی حکومەتە بە بڕیاری پەرلەمانەوە.

هاوکات شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان بە(تۆڕی هەواڵی ژیان) ی ڕاگەیاند پرۆژە یاساکە بۆ سێ مانگە و لە کۆتای مانگی ئۆکتۆبەر حکومەت پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو دەنێرێتە پەرلەمان.

وتیشی بەپێی ئەم پرۆژەیە پشکی هەرێم سەدا 12 و پۆینت 67 ملیارە بەو مەرجەی حکومەتی هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوت و سەدا پەنجای داهاتی خاڵە سنورییەکان رادەست بکات.

ئەوە لەکاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا کە حکومەت بودجەی 2020 بنێریتە پەرلەمان بۆ پەسەندکردن.


ڕیکلام