لە کەنارە ئاوییەکانی لیبیا ٢٤ پەنابەر خنکان

  2020-09-15  | 
ساڵانە دەیان کەس لە ڕێگای بە دەریادا دەبنە قوربانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند،٢٤ کۆچبەر لە کەنارە ئاوییەکانی لیبیا ژێر ئاو کەوتوون و خنکاون.

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کۆچبەرانە لەناو بەلەمێکی پلاستیکدا بوون و لە لیبیاوە بەڕێگەوە بوون بەرەو ئەوروپا، بەڵام دوای ئەوەی بەلەمەکەیان تێکشکانەوە نقوم بوون لە ئاوی دەریادا.

لێپرسراوێکی ڕێکخراوەکە لە ژنیڤ ڕایگەیاند، هێزەکانی کەنار دەریا لە لیبیا ٤٥ کەسیانە لەسەر دوو بەلەم ڕزگار کردووە، بەڵام بەلەمی سێهەمیان ژێرئاو کەوتووە، گومان هەیە ئەو سێ بەلەمە لە شاری زاویەی لیبیا و بەڕێکەوتبن.

بەگوتەی ئەو لێپرسراوەی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، تەرمی دوان لەو کۆچبەرانە دەرهێنراونەتەوە و تا ئێستاش ٢٢ کەسیان بێسەروشوێنن.

مانگی ڕابردووش لە ڕوداوێکی هاوشێوەدا ٤٥ کۆچبەری ئەفریقی لە کەنارە ئاوییەکانی لیبیادا لە دەریا ناوەڕاست  خنکان، ساڵانە بەسەدان کۆچبەر لەپێناو گەیشتن بە ئەوروپا و بەهیوای ژیانێکی باشتر لەناو ئاوی دەریادا بێسەروشوێن دەبن.



ڕیکلام