یانەی وەرزشی زاخۆ ١٩ھەمین گرێبەستی نوێی واژۆکرد

  2020-09-20  | 
دۆسیە:  دهۆک
 مێهڤان مەجید
یانەی وەرزشی زاخۆ بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی توپی پێی عێراق ، بەردەوامە لە هێنانی یاریزان بۆ ناو ڕێزی خۆی و ئەمڕوش گرێبەستی یاریزانێکی پێشەگەری بۆ هێلی بەرگری واژۆکرد .

هشیار دووبانکی بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی زاخۆ بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند " بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی توپی پێی عێراق یانەی وەرزشی زاخۆ گرێبەستێکی تری لەگەڵ یاریزانێکی پێشەگەری بەڕازیلی  بۆ هێڵی بەرگری  بەناوی ( هیلیۆ مونتیرو پاتیستا ) واژوکرد.

ئاماژە بەوەشکرد " ئەم یاریزانە بۆ چەندین یانە و هەڵبژارتی یاری کردووە و یاریزانێکی لێھاتوو بەھێزە لە خولی "لاتڤیا "  یاری کردوە و یاریزانی یانەی vk ventspils بەرازیلی بووە   .

بریارە لە ٢٥ تشرینی یەکەمی داهاتوو  خولی نایابی توپی پێی عێراق دەستپێبکات و یانەی  وەرزشی زاخۆ بۆ ئەم وەرزە تا ئێستا ١٩  گرێبەست واژوکردوە .



ڕیکلام