لەماوەی دوو مانگی رابردوودا لە سلێمانی 130 حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پزیشكی دادی پشكنیانی بۆ كراوە و كە زۆرینەیان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، لە پەیمانگای پزیشكی دادیی لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا 130 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە كە 107 یان لەڕەگەزی نێربوون و 23 یان لەڕەگەزی مێ بوون.
بەڕێوەبەرایەتیەكە روونیكردووەتەوە ئەو كەسانەی لەو ماوەیەدا پشكنین بۆ تەرمەكانیان كراوە 47 یان بەهۆی رووداوی هاتووچۆ و 17 یان بەهۆی گوللە و 16 حاڵەتییش بەهۆی سوتاوی و 9 حاڵەتی خنكان لەئاودا بووە.
ئەەوەشی راگەیاند، 6 حاڵەتی خۆخنكاندن و 5 حاڵەتی كەوتنە خوارەوە و 4 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا و 60 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی جیاجیا و یەك حاڵەتی پێوەدانی دووپشك تۆماركراون.