تۆپخانەکانی تورکیا بە تۆپی قورس بۆردومانی سنوری ناحیەکیان لە زاخۆ کرد

  2020-09-22  | 
 مێهڤان مەجید
لەدرێژەی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ ناوچە ئاوەدانی هەرێمی کوردستان لە سنوری پارێزگای دهۆک، ئەمڕۆ بە تۆپی قورس بۆردومانی سنوری ناحیەی دەرکاریان لە قەزای زاخۆ کردوە.

لەوبارەیەوە زێرەڤان موسا بەرێوەبەری ناحیەی دەرکار  بە توڕی ھەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، سوپای تورکیا پابەند نیە بەو رێکەوتنەی لەگەڵ ھەرێم کردوویەتی و تەنیا لە ئەمڕودا توپخانەکانی ١٣ گولـلە تۆپیان ئاراستەی سنوری ناحیەی دەرکار لە قەزای زاخۆ کردوە .

ئاماژەی بەوەشکرد سوپای تورکیا ئامادە نییە بوردومانی ئاسمانی و زەمینی بوەستینێت بۆردومانەکانی ئەمڕۆش بۆسەر گوندەکانی بوسەل و شەرانش بووە.  

بەرێوەبەری ناحیەی دەرکار وتی "تا ئێستا زیانی بوردومانەکان نانزانرێت ، و لەبەر چڕی و بەردەوامی بوردومان ناتوانین تیمێکی بەدواداچونیش رەوانەی ئەو شوێنانە بکەین ، و زیانەکان بە دورستی بخەملینن، بەڵام زیانێکی مادی زور بە ر زەوی  ڕەز و باخی ھاوڵاتیان کەوتووە و بەسەدان دونمی زەوی سوتاون ".

ماوەی زیاتر لە سی مانگە سوپای تورکیا بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە ئۆپراسیۆنی فراوانی بۆناو خاکی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە، کە تا ئێستا بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و زیانی زۆریش بەر ناوچە ئاوەدانییەکان کەوتووە.



ڕیکلام