وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ژمارەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە تووشبوون زیاتر بووە، بەشێوەیەک ٣٧٥٥ کەسی دیکە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژە بەوە دەکات لەئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە ٨٠%ی تووشبوانە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە کۆی ١٨ هەزار و ٥٤٣ پشکینین، دەرکەوتووە ٣٤٨١ کەسیان تووشی کۆرۆنا بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٥ کەس لە تووشبوانی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، ٣٤٩ هەزار و ٤٥٠ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٢٨٠ هەزار و ٦٧٣ کەس چاکبوونەتەوە.
کۆی گشتی ئەو کەسانەی تا ئێستا لەسەرانسەری عێراقدا بەکۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٨٩٩٠ کەس.