بەراوردکردنێکی نێوان سوپای ئەرمینیا و ئازەربایجان

  2020-09-28  | 
پێکدادانی توندێ نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هێزەکانی ئەرمینیا و ئازەربایجان بۆ دووەم ڕۆژە لەسەر یەک لە پێکدادانی چڕدان لە هەرێمی ناگۆرنی قارەباغ، هەردوولا یەکتری تاوانبار دەکەن بە بەکارهێنانی چەک قورس لە دژی یەکتری.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ ١٥ چەکداری ئەرمینیا کوژراون، بەوەش ژمارەی قوربانیەکانی جەنگەکە بەرزبووەتەوە بۆ ٣٩ کوژراو، بەڵام تا ئێستا حکومەتی ئازەربایجان هیچ زانیارییەکی لەسەر زیانەکانی بڵاونەکردووەتەوە.

هەرێمی ناگۆرنی قارەباغ کە لە ساڵی ١٩٩١ وە سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاندووە، بووەتە  مایەی ناکۆکییەکی قوڵی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا، لەگەڵ ئەوەی زۆربەی دانیشتوانەکەی لە نەتەوەی ئەرمەنن.

لە ساڵی ١٩٩٤ کاتێک ڕێککەوتنی ئاگربەست کراوە، بەڵام هەردوو بەردەوام تۆمەت لە دژی یەکتر دەدەن سەبارەت بە هێرشکردنە سەر بەرامبەر.

سەرباری ناوبژیوانییە نێودەوڵەتییە بەردەوامەکان لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بەڵام تا ئێستا هەردوو وڵات نەگەیشتوونەتە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان سەبارەت بە هەرێمەکە، کە حکومەتی باکۆ بەردەوام هەڕەشەی کۆنترۆڵکردنەوەی دەکاتەوە بەهێز.

ئەو ناوچەیەی ناکۆکی لەسەرە هەستبارییەکی گەورەی هەیە، چونکە ئەرمینیا لە هاوپەیمانێتیەکدایە کە مۆسکۆ سەرۆکایەتی دەکات و ناوچەکەش بەستراوەتەوە بە ڕێکخراوی "پەیمانی ئاسایشی بەکۆمەڵ"، لە کاتێکدا ئازەربایجان لە لایەن تورکیاوە کۆمەک دەکرێت.

بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی ماڵپەڕی  " CIA FACTBOOK " ی سەر بە ئاژانسی هەواڵگری ئەمریکا، ژمارەی دانیشتوانی ئەرمینیا ٣ ملیۆن و ٢١٣ هەزار و ٢٤ کەسە، لە ساڵی ٢٠١٩دا نزیکەی ٤.٩%ی سەرجەمی داهاتی نەتەوەیی لەسوپادا خەرجکردووە، کە لە ساڵی ٢٠١٧ گەیشتووەتە داهاتی نەتەوەیی گەیشتووەتە نزیکەی زیاتر لە ٢٨ ملیار دۆلار.

ژمارەی هێزە چەکدارەکانی ئەرمینیا دەگاتە ٤٥ هەزار سەرباز، بەشیوەیەکی بەردەوام ٤٢ هەزار سەربازی لە خزمەتدایە، لەو ژمارەیەش ٣ هەزاریان سەر بەهێزی ئاسمانین.

بەگوێرەی ماڵپەڕی گڵۆباڵ فایزەر، ژمارەی ئەو سەربازانەی کە خزمەتی سەربازییان لە ئەرمینیا تەواو کردووە گەیشتووەتە ملیۆنێک و ٣٩٦ هەزار و ٧٢٦ هەزار کەس، لە کاتێکدا ژمارەی هێزی سەربازیی یەدەگ دەگاتە ٢٠٠ هەزار کەس.

سوپای ئەرمینیا لەڕێزبەندی سوپاکانی جیهاندا پلەی ١١١ی داگیر کردووە، زۆربەی چەک و جبەخانەکانی ڕوسییە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو.

هێزی ئاسمانی ئەرمینیا خاوەنی ٣٧ فڕۆکەی هەلیکۆپترە، ٢٠ دانەیان هیرشبەرە و ١٣دانەیان بۆ ڕاهێنانە و ٩ فڕۆکەی جەنگیشی هەیە.

هێزی پیادەکەی پێکهاتووە لە ١١٠ تانک و ٧٤٨ زریپۆش و ٣٨ تۆپی قورس و ٦٨ کاتیۆشا و ١٥٠ تۆپی جوڵاوی بچوک، بەڵام هیچ هێزێکی دەریایی نییە.

بەڵام دەوڵەتی ئازەربایجان، ژمارەی دانیشتوانەکەی ١٠ ملیۆن و ٢٠٥ هەزار و ٨١٠ کەسە، ساڵی ڕابردوودا بڕی لە ٤%ی سەرجەمی داهاتی نەتەوەیی بۆ سوپا خەرجکردووە، بەگوێرەی داتاکانی ساڵی ٢٠١٧ بڕی داهاتەکەی زیاتر بووە لە ١٧٢ ملیار دۆلار.

سوپای ئازەربایجان خاوەنی ١٢٦ هەزار سەربازی بەردەوامە، ٣٠٠ هەزار سەربازی یەدەگیشی هەیە، ئەوانەی تا ئێستا خزمەتی سەربازیان تەواوکردووە، گەیشتووەتە ٣ ملیۆن و ٧٨١ هەزار و ٧٦٠ کەس.

سوپای ئازربایجان لەڕێزبەندی سوپاکانی جیهاندا پلەی ٦٤ هەمینی گرتووە، بە یەکێک لەسوپا بەهێزەکانی جیهان دادەنرێت.

سوپاکەی خاوەنی ١٧ فڕۆکەی جەنگی و ٢٩ فڕۆکەی ڕاهێنان و ٨٨ هەلیکۆپتەر، کە ١٧ دانەیان هێرشبەرە.

هێزی پیادەی ئازەری خاوەنی ٥٧٠ تانک و ١٤٥١ زریپۆش و ١٨٧ تۆپی قورس و ٢٢٧ تۆپی سوک و ١٦٢ کاتیۆشا.

خاوەنی هێزێکی دەریایی بەهێزە و لەسەر ئاستی جیهان پلەی ٣١هەمینی گرتووە، خاوەنی ٤ ژێرئاو گەڕ  (غەواسە) ٧ مین هەڵگرەوەی دەریایی ١٣ بەلەمی جەنگییە.



ڕیکلام