دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی داعـ.ـش ڕادەگەیەنێت.

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری توانییان دوو تیرۆریستی داعـ.ـش داواکراو بەپێی ماددەی چواری تیرۆر کە لەسنووری پارێزگای سلێمانی خۆیان حەشاردابوو دەستگیربکەن.

بەپێی تایبەتمەندی شوێنی تاوان و بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە هەردوو تیرۆریست لەڕۆژی ٢٠٢٦/٧/٢٨ ڕادەستی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق کران.


ڕیکلام