وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم: سلێمانی پاكترین پارێزگایە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێم لە رووی مادەی هۆشبەرەوە

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كارزان شێركۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، پارێزگای سلێمانی پاكرترین پارێزگایە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم لەرووی مادەی هۆشبەر.

ئەوەشی خستەڕوو، كەسانێك كە خاوەن بڕوانامەی باڵا و دكتۆران لەسەر بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیركراون و  زیاتر لە هەشت هەزار بەكارهێنەری ئەو مادانەش چارەسەر كراون.

ئاشکراشیکرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ عێراق، باندێكیان دەستگیركردووە كە بەنیازبوون لە هەرێمی كوردستان و دواتر دەروازەی عەرعەرەوە ماددەی هۆشبەر بگوازنەوە بۆ دەرەوەی وڵات و  توانیویانە ئەو باندە دەستگیربكەن و شكست بە پیلانەكەیان بهێنن و دەستبەسەر 38 كیلۆگرام مادەی هۆشبەردا بگرن و دوو تۆمەتباریش دەستگیربكەن.



ڕیکلام