چالاکوان ئۆمێد بەرۆشکی هێشتا لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە ئازادنەکراوە

  2020-09-29  | 
فۆتۆ: مازن شنگالی
دۆسیە:  دهۆک
 مازن شنگالی
سەرباری ئەوەی دۆسیەی چالاکوان ئومێد بەرۆشکی لەبەر نەبوونی بەڵگەی پێویست لە لایەن دادوەرەوە ئازاد کراوە، بەڵام هێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بڕیارەکەی دادگا جێبەجی نەکراوە.

ڕێڤینگ یاسین پارێزەری خۆبەخشی کەیسی چالاکوان ئۆمێد حاجی بەرۆشکی بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لە دادگای دهۆک کەیسی چالاکوانی ناوبراو بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست لەلایەن دادوەرەوە داخرا و نەگواسستراوەتەوە بۆ دادگای تایبەت و بڕیاری ئازادکردنی دەرکرا.

ئەو پارێزەرە وتیشی "لەگەل ئەوەشدا تا ئێستا ئۆمێد لەلایەن هیزەئەمنیەکانەوە ئازادنەکراوە و نازانین لەکوێیە " .

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەرچی ئۆمێد دوای ئازادکردنی لەناوەڕاستی ئەم مانگە دووبارە دەستگیرکرا بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندیکردن، لەبەیانیی ئەمڕۆوە دادگا کەیسەکەی داخستووە، بەڵام هێشتا ئازادنەکراوە.



ڕیکلام