زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بایکۆتی کۆبوونەوەیان کرد

  2020-09-30  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریانداوە بەهۆی ئامادەنەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان بە سوتانی سنەوبەرەكان بایكۆت دەكەن.

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی  تایبەت بە سوتانی سنەوبەرەكان ئەنجام دەدات و پێشتریش لیژنە كاتیەكەی ئەنجوومەن داوایكردبوو كە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت بانگهێشتی ئەنجوومەن بكەن، بەڵام بەهۆی ئاگادار نەكردنی ئەو لایەنانەوە بەشێك لە ئەندامانی ئەنجوومەنەكە بایكۆت دەكەن. 

ئەو ئەندامانەی بایكۆتیان كردووە خۆیان دەڵێن 16 ئەندام بایكۆتی كۆبوونەوەكەیان كردووە، لە كاتێكدا بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەن پێویستە 17 ئەندام بەشداری دانیشتنەكە بكات.

 سوتانی سنەوبەرەكانی سلێمانی لە ماوەی رابردوو بە بوونی دەستێك لێكدرایەوە كە ئامانجی بازرگانی لە پشتەوە بێت و شارەوانی سلێمانیش رەتیكردەوە ئەو دەنگۆیانە راست بێت. 


ڕیکلام