نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەو موشەکانەی هێرشی پێکرایە سەر دامەزراوە سعودیەکان ئێرانی بوون

  2020-06-14  | 
ئێران
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حکومەتی ئێران نیگەرانی خۆی دەربڕی لە لێدوانێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ڕایگەیاندووە، ئەو موشەکانەی کە هێرشی پێکرایە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە ئێرانی بوون.

حکومەتی ئێران نیگەرانی خۆی دەربڕی لە لێدوانێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ڕایگەیاندووە، ئەو موشەکانەی کە هێرشی پێکرایە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە ئێرانی بوون.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی نیگەرانە لەوەی تۆمەتبار کراوە  کە تاران لە پشت ئەو موشەکانەوەیە کە فرۆکەخانەیەک و دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیەی پێکرایە ئامانج.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە، ئەو تۆمەتانە هیچ بنەمایەکیان نییە کە گوایە ئەو موشەکانەی، کە دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیەی پێکراوە ئامانج لە بنەڕەتەوە ئێرانی بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، جێی نیگەرانییە کە ئەمینداریەتی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرکەوت دەکەوێتە ژێر کاریگەریی هەڕەشەکانی ئەمریکا.

ئەوەش لە کاتێکدایە هەینی ڕابردوو ئەنتۆنیۆ گۆتیریس ئەمنیداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئاکادارکردەوە، ئەو موشەکە کروزانەی کە ساڵی ڕابردوو هێرشی پێکرایە سەر فڕۆکەخانەیەک و دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە، لە بنەڕەتەوە موشەکی ئێرانی بوون.

 



ڕیکلام