بارزانی: ئەم كابینەیە بەراورد بە كابینەكانی پێشوو زۆرترین وەزیری لە پەرلەمان ئامادەبووە

  2020-10-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەبەردەم پەرلەمان رایگەیاند، كابینەی نۆهەمی حكومەت بەراورد بە كابینەكانی پێشووی حكومەت زۆرترین وەزیر و بەرپرسی لە پەرلەمان ئامادە بووە.


مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە راپۆرتێكیدا لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان باسی لە چەند تەوەر و بابەتێكی جیاواز خستەڕوو. 

لە وتارەكەیدا بارزانی وتی: پەیوەندی پتەومان لەگەڵ هەموو دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستان هەبووە پەرلەمانی كوردستانیش لە نێویاندا، كە كاریگەری زۆریان لەسەر جێبەجێكردنی بەرنامەی كاری كابینەی نۆ هەبووە.
 
ئەوەشی روونكردەوە ئەوان بەراورد بە كابینەكانی پێشووتر زۆرترین وەزیر و بەرپرسیان ناردووەتە پەرلەمان، بەمزوانەش ئەنجومەنی وەزیران راپۆرتێكی تایبەت سەبارەت بە یاسای چاكسازی ئاراستەی پەرلەمان دەكات كە وردەكاریەكانی تێدایە. 

بارزانی ئاماژەی بە بڵاوبونەوەی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت كرد لەگەڵ دواكەوتنی بەشە بودجەی هەرێم لە بەغدا كێشەی گەورەی بۆ هەرێمی كوردستان دروستكردووە. 


ڕیکلام