توشبوون بەکۆرۆنا لە هەرێم 54 هەزار کەسی تێپەڕاند

  2020-10-09  | 
یەكێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
ئەرشیڤ
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا 838 کەسی دیکە لە هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون و ١٢ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دواین ڕاگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا 838 حاڵەتی دیکەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون و بەوەش کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتووەتە ٥٤ هەزار و ٣٨٧ کەس.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو ماوەیەدا ١٢ توشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە کەسێکیان لە هەولێر، سێ کەس لە سلێمانی و هەشت کەسیشیان لە دهۆک بوون.


دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان: 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٢٦).

١ . پشکنین: (٥٣١٣ پشکنینی نوێ)

١٦٣٣ هەولێر

٩١٠ سلێمانی، ١٣٩ گەرمیان

٢٥٩٧ دهۆك

٣٤ هەڵەبجە

٢ . تووشبوو: (٨٣٨ تووشبووی نوێ)

٢٠٦ هەولێر

٢٥٢ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان

٣٣٣ دهۆك

١٩ هەڵەبجە

٣ . چاکبوون: (٤٧٨ چاکبوون)

١٠٦ هەولێر

٢٦ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان

٢٩٦ دهۆك

٢٥ هەڵەبجە

٤ . مردن: (١٢ مردن)

١ هەولێر

٣ سلێمانی

٨ دهۆك

ئاماری گشتی :

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٥١٤٥٥٦ (١٨٦٥٥٠ هەولێر، ١٢٤٧١٦ سلێمانی، ١٩٨٦٣١ دهۆك، ٤٦٥٩ هەڵەبجە)

تووشبوون ٥٤٣٨٧ (١٩٩٥٥ هەولێر، ١٧٥٥٠ سلێمانی، ١٤٩٤١ دهۆك، ١٩٤١ هەڵەبجە)

چاکبوون ٣٤١٢٨ (١٥٢١٩ هەولێر، ١٠٦٣٥ سلێمانی، ٦٤١٩ دهۆك، ١٨٥٥ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٨٣١٠ (٤١٤٢ هەولێر، ٥٩٢١ سلێمانی، ٨٢٠٩ دهۆك، ٣٨ هەڵەبجە)

مردن ١٩٤٩ (٥٩٤ هەولێر، ٩٩٤ سلێمانی، ٣١٣ دهۆك ، ٤٨ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٩ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠