تۆپخانەکانی سوپای تورکیا سێ گوندی سنوری ناحیەی باتیفایان لە سنوری قەزای زاخۆ بە چڕی توپباران دەکەن.
ھاوڵاتی کاوە حسێن لە ناحیەی باتیفا بە توڕی ھەواڵی ژیانی ڕاگەیاند : کەمێک پێش ئێستا توپخانەکانی سوپای تورکیا دەستیان کردوە بە توپبارانکردنی گوندەکانی سیلێ و ڕویسێ و شیدنێ لە ناحیەی باتیفا و تا ئێستا توپبارانەکە بەردەوامە .
ئاماژە بەوەشکرد :" توپخانەکان زیاتر لە شەش جار ئەم سێ گوندانە توپبارانکردوە و بە شێوەیەکی چڕ ، بەڵام تا ئێستا زیانەکان نازانرێت ".
ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنی سوپای تورکیا بە بیانوی لێدان لە بارەگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە ، سێ خانو لە گوندی شیدنێ بە تەواوی سوتاند.