بارزانی و کازمی دۆخی شنگالیان تاوتوێکرد

  2020-10-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گفتۆگۆیانکرد سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال .

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا مەسعود بارزانی و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گفتوگۆیات کردووە دەربارەی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەربارەی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال .

وەک لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ھەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ئەو ڕێککەوتنە گرنگە دەربڕی و جەختیشیان لەوە کردەوە کە ڕێککەوتنی لەمشێوەیە ئاماژەیە بۆ بەھێزبوونی متمانەی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان .



ڕیکلام