تەکنیکێکی هاوبەشی ئیسرائیل و هیندستان لە ٣٠ چرکەدا کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

  2020-10-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئیسرائیل و هیندستان بە هاوبەشی سەرقاڵی گەشەپێدانی تەکنیکێکی نوێن، کە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بەردەست دەبێت بۆ ئاشکراکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەیەکی زۆر کەمدا.

ڕۆژنامەی جیروسەلیم پۆستی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ئەو تەکنیکە نوێیە بەکاردەهێنرێت بۆ ئاشکراکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی ٣٠ چرکەدا، ئەو تاقیکردنەوانە کە لەسەر تەکنیکەکە کراوە، لە ئیسرائیل سەرکەوتنی باشی بەدەستهێناوە و ئەنجامەکەی لە ٨٥% زۆر وردە.

رون مالکا باڵیۆز ئیسرائیل لە هیندستان بە ئاژانسی هەواڵی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاندووە، تاقیکردنەوە تەکنیکییەکە هەموو قۆناغەکانی تاقیکردنەوەی بڕیوە و لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ئامادە دەبێت، کە دەتوانرێت ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی ٣٠ چرکەدا ئاشکرا بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو داهێنانە مژدەیەکی دڵخۆشکەرە بۆ هەموو جیهان و هیندستان بڕیاردەری سەرەکی دەبێت بۆ دروستکردنی کەلوپەلەکانی تاقیکردنەوەکە.

ئیسرائیل لە مانگی حوزەیرانی ڕابردووە و شاندی باڵای لە توێژەر و زانای شارەزای خۆی ناردووەتە هیندستان، بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لەسەر پشکنیینەکان لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئامێرە نوێیەکە پیشت بە چوار تەکنیک دەبەستێت، شەپۆلە دەنگییەکان و ئامیڕی شیکردنەوەی هەناسە لەسەر شەپۆلەکانی تێراهیرتز، هەروەها دیاریکردنی ئاستی گەرمی و پشکنینی ترشەکان لە میزدا.



ڕیکلام