توركیا پشتیوانی لە رێكەوتنەكەی بەغدا و هەرێم بۆ شنگال دەكات

  2020-10-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دەرەوەی توركیا پێشوازی لە رێككەوتنی هەولێر و بەغدا دەكات لەبارەی شنگال، ئامادەی هاوكاری و هەما هەنگیكردنیشی لەگەڵ حكومەتی عێراق راگەیاند.


وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی رێكەوتنی هەرێم و بەغدا دەڵێت "هیوادارین بەمەبەستی جێگركردنی دەسەڵاتی حكومەتی عێراق و دەركردنی داعش و پەكەكە لە شنگال، ئەو رێككەوتنە جێبەجێ بكرێت".

لەو راگەیەندراوەدا توركیا ئاماژەی بەوەشكردووە "ئامادەی هەماهەنگین لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دەستەبەركردنی سەقامگیری لە شنگال و ناوچەكەكانی دیكەی عێراق".

ئەوەش دوای ئەوە هات كە حكومەتی عێراقی و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان رێكەوتنێكیان بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان و ئاسایكردنەوەی شنگال واژۆ كرد و رایانگەیاند عێراق سەرپەرشتی دۆخی ئەمنی ناوچەكە دەكات و پەكەكە و گروپەكانی سەر بەو هێزە لە ناوچەكە دەكرێنە دەرەوە.  


ڕیکلام