فەرەنسا 15 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئاو و ئاوەڕۆی دهۆك تەرخانكرد

  2020-10-11  | 
دۆسیە:  دهۆک
 مازن شنگالی
فەرەنسا بڕی 15 ملیۆن یۆرۆی بۆ نۆژەنكردنەوەی هێڵەكانی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای دهۆك تەرخانكرد كە بەهۆیەوە زیاتر لە نیو ملیۆن كەس سودمەند دەبن.


ئەمڕۆ یەكشەممە ئۆلیڤی دیكۆتینی كونسوڵی گشتی كۆماری فەرەنسا سەردانی پارێزگای دهۆكی كرد لە بارەی ناوەڕۆكی سەردانەكەوە عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك رایگەیاند: سەردانەكە بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند پرۆژە بووە بەبڕی ١٥ ملیۆن یۆرۆ لەوانەش پرۆژەیەك بۆ نۆژەنكردنەوەی ئاو وئاوەڕۆكانی پارێزگای دهۆك كە بەهۆیەوە زیاتر لە ٥٠٠ هەزار كەس سوودمەند دەبن. 

پارێزگاری دهۆك وتیشی ئاوی چەندین قوتابخانەش نۆژەندەكرێنەوە كە زیاتر لە ٦٠ هەزار قوتابی لەوە سوودمەند دەبن كە ئەوەش بە پێشێنەیی كۆماری فەرەنسایە وە لەلایەن ئەلمانیاوە جێبەجێدەكرێت.


ڕیکلام