کەجەکە هەڵوێستی خۆی لەسەر ڕێککەوتنەکەی شنگال ڕاگەیاند

  2020-10-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕایگەیاند، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە شنگال پێویستە بەشدار بێت لە هەر گفتوگۆیەک سەبارەت بە داهاتووی شنگال، هەر هەڵوێستێک بە پێچەوانەوە مەترسییە و مایەی قبوڵکردن نییە.

لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بەو ڕێککەوتنەی کە لە نێوان حکومەتی عێراقو هەرێمی کوردستاندا کراوە، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو لایەنانەی کە کۆمەڵگەی ئێزدییەکانیان جێهێشتوو ڕوبەڕووی جینۆساید بوونەوە لە کاتی هێرشەی داعش لە ساڵی ٢٠١٤، مافی ئەوەیان نییە بە ڕۆڵەکانی شەنگال کە ناوچەکەیان ئازاد کرد بەهێزەکانیان بڵێن ناشەرعین و مافی ئەوەیان نییە لەوێ بن و دەبێت بچنە دەرەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هەڵوێستە سیاسیە و هەڵوێستی مۆراڵی و مرۆێی و نییە، کە بووە هۆی مانەوەی هەزاران ژنی ئێزدی وەک بەندە لە بازاڕەکاندا کڕین و فرۆشتنیان پێوە کراوە، بۆیە هیچ مافی ئەوەیان نییە بڕیار بدەن بەناو ئێزدییەکان و شنگالەوە.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەیەکدا هاتووە "هەر ڕێککەوتنێک ئیدارەی خۆسەری دیموکراسی شنگال و دانیشتوانی شنگال بەشداری تیا نەکەن، بە واتای ئینکاریکردنی ئیرادەی کۆمەڵگەی کوردی ئێزدییە لە شنگال، خراتریش لەوە ئەوە هەموو ئەو کارانە لەژێر سایەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە دەچێت، ئەو گفتوگۆ و وتوێژانەی لە پشت پەردەوە و بەنهێنی بەڕێوە دەچن لەسەر بنەمای (کردم و تێپەڕی) هیچ مانایەکی نییە جگە لە بەردەوامی جینۆساید و لەناوبردنی کۆمەڵگەی ئێزدی لە داهاتوودا.

کەجەکە ڕوونیکردووەتەوە، میدیای سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان وەک سەنتەرێکی جەنگی تایبەت کاردەکات و دەڵێت "هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە ناوچە وەردەنرێت" ئەو لێدوانانە ئامانجی ڕاستەقینەی ئەو جۆرە ڕێککەوتنە نهێنیانە ئاشکرا دەکەن کە گەلی شنگالی لێ پەراوێز خراوە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا کەجەکە ڕایگەیاندووە، پێویستە لەسەر ڕۆڵەکانی گەل لە هەموو شوێنێک بکەونە جوڵە و هەڵوێست وەربگرن لە بەرامبەر ئەو دۆخە و تێکۆشان بەردەوام بێت، تا ئەو کاتەی بەگوێرەی لێکتێگەیشتنی نوی دان دەنرێت بە دۆخەکەدا و تێکۆشانیسش دەبێت بەردەوام بێت، داواش لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەکەن، هەڵوێستێکی ڕوونی هەبێت سەبارەت بەو ڕێککەوتنە  هەڵانە ی کە دەبنە مەترسی لە داهاتوودا لەسەر ژیانی کۆمەڵگەی ئێزدی.

 



ڕیکلام