لەبارەی موچەی كەسوكاری شەهیدان و خانەنشینان یاداشتێك ئاراستەی پەرلەمان دەكرێت

  2020-10-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێكی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان داوا دەكات تایبەتمەندی‌ بدرێت بە ژیان و بژێوی‌ كەس و كاری‌ ‌ شەهیدان و هاوڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت و خانەنشینان، و حكومەت پابەندبێت بە خەرجكردنی‌ موچەی‌ مانگانەیان.

عومەر گوڵپی‌، ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان لە فراكسیۆنی كۆەڵی ئیسلامی لەبارەی‌ چارەنووسی‌ موچەی‌ كەس و كاری‌  شەهیدان و هاووڵاتیانی‌ خاوەنپێداویستی‌ تایبەت و خانەنشینان یاداشتیێكی ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان كرد و تیایدا حكومەت پابەندبێت بە خەرجكردنی‌ موچەی‌ مانگانەیان.

ئەو زانیاری ئەوەی خستووەتەڕوو كە " كەس وكاری سەربەرزی‌ شەهیدان كۆتا موچەیان موچەی‌ مانگی‌(١١)ی‌ ساڵی‌ (٢٠١٩)بووە" ئەوەشی وتووە "هاوڵاتیانی‌ خاوەنپێداویستی‌ تایبەت كۆتا موچەیان موچەی‌ مانگی‌ (٩)ی‌ ساڵی‌ (٢٠١٩) بووە".

بەگوێرەی ئەویاداشتەی ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی كۆمەڵ بڵاویكردووەتەوە دەشڵێت:  خانەنشینان كۆتا موچەیان موچەی‌ مانگی‌(٦)ی‌ ساڵی‌ (٢٠١٩) بووە.

هەر بەوهۆیەشەوە داوای كردووە لیژنەی‌ پەیوەندیدار ڕاسپێرن بە بەدواداچوونی‌ ئەو كێشە گەورەیە و پابەندكردنی‌ حكومەت بە خەرجكردنی‌ مافەكانی‌ كەس و كاری‌ سەربەرزی‌ شەهیدان و هاوڵاتیانی‌ خاوەنپێداویستی‌ تایبەت و خانەنشینان بە پێی‌ یاسا.


ڕیکلام