هەرێمی كوردستان بەرزترین رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنای تۆماركرد

  2020-10-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئامارەكانی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە و رایگەیاند لە 24 كاتژمێری رابردوودا 974 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە.

وەزارەتەكە روونیشیكردووەتەوە لەو ماوەیەدا 28 كەسیش گیانیان لە دەستداوە كە بەوەش كۆی ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە 2088 كەس و ژمارەی چاكبوونەوەش لەو 24 كاتژمێرەدا 376 كەس بووە. 

دەقی راگەیەندراوەكە: 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٣٢)

١. پشكنین: (٥٣٧٨ پشكنینی نوێ)
(٢٠٣٥ هەولێر)
(٧٣٠ سلێمانی، ١٧٢ گەرمیان، ٢٢٨ ڕاپەڕین)
(٢١٨٣ دهۆك)
(٣٠ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو: (٩٧٤ تووشبووی نوێ)
(٣٢٢ هەولێر)
(١٨٣ سلێمانی، ٣١ گەرمیان، ٩٣ ڕاپەڕین)
(٣٢٠ دهۆك)
(٢٥ هەڵەبجە)

٣. چاكبوون: (٣٧٦ چاكبوون)
(١٣٦ هەولێر)
(٢٣ سلێمانی، ٣٨ گەرمیان، ١٣ ڕاپەڕین)
(١٤٦ دهۆك)
(٢٠ هەڵەبجە)

٤. مردن: (٢٨ مردن)
(١٠ هەولێر)
(٦ سلێمانی)
(٩ دهۆك)
(٣ ‌هەڵەبجە)

ئاماری گشتی:
كەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشكنین ٥٤٧٢٤٥ (١٩٧٦٨٠ هەولێر، ١٣٠٩٣٨ سلێمانی، ٢١٣٧٧٧ دهۆك، ٤٨٥٠ هەڵەبجە)
تووشبوون ٥٩٢٥١ (٢١٥٧٠ هەولێر، ١٩٠٢١ سلێمانی، ١٦٥٩١ دهۆك، ٢٠٦٩ هەڵەبجە)
چاكبوون ٣٦٢٧٥ (١٥٩٢٤ هەولێر، ١٠٩٩٧ سلێمانی، ٧٤٢٠ دهۆك، ١٩٣٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٠٨٨٨ (٥٠٢٢ هەولێر، ٦٩٧٨ سلێمانی، ٨٨١٢ دهۆك، ٧٦ هەڵەبجە)
مردن ٢٠٨٨ (٦٢٤ هەولێر، ١٠٤٦ سلێمانی، ٣٥٩ دهۆك، ٥٩ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
١٥ی تشرینی یەكەم ٢٠٢٠


ڕیکلام