وەزیرێکی پێشووی پارتی لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاند"هەڵوێستی پارتی لە بەغدا لەلایەن سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی و وتەبێژەکەیەوە دەردەبڕدێت.
بەنگین رێکانی ئاماژەی بەوەشکردوە" لێدوانی کەسانی تر بۆچوونی تایبەتی خۆیانە و ئەوان لەگەڵ یەکێتی ڕیزکاندان بۆ ڕووبەڕوونەوەی ئاڵنگارییەکان.
ئەوە لەکاتێکدایە قسەکانی هۆشیاری زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لەسەر حەشدی شەعبی کاردانەوەی توندی بەشێک لە شیعەکانی لێکەوتەوە و داوایانکرد بە فەرمی داوای لێبوردن بکات.
تا ئێستاش هۆشیار زێباری هیچ رونکردنەوەیەکی لەسەر قسەکانی نەداوە.