لە رۆژێکدا ٤٠٠ هەزار کەس لە جیهاندا تووشی کۆرۆنا بوون

  2020-10-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بۆ یەکەمجار ژمارەی تووشبوان بە کۆرۆنا لە یەک ڕۆژدا ٤٠٠ هەزار کەس زیاتر تووشی کۆرۆنا بوون، لە کاتێکدایە ئەوروپا کۆتوبەندی نوێ دادەنێت لەپێناو سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.

ئەوروپا سەرەڕای ئەوەی لەسەرەتاوە توانی سنورێک بۆ تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە دابنرێت، بەڵام لەم چەند هەفتەیەی دواییدا ژمارەی توشبوان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردەوە، کە لە حەفتەی ڕابردوودا ١٤٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەزر لەنێوان هەر ١٠٠ تووشبوویەک لە جیهاندا، ٣٤ توشبوان لە دەوڵەتانی ئەوروپان.

وڵاتانی گەورەی ئەوروپا بە تایبەت بەریتانیا و فەڕەنسا و ڕوسیا و هۆڵەندا و ئیسپانیا، نیوەی تووشبوانیان تیا تۆمار کراوە.

ئاژانسەکە ڕایگەیاند، لە ماوەی حەوت ڕۆژدا لە فەڕەنسا ١٩ هەزار و ٤٢٥ تووشبوونی تیا تۆمار کراوە، دوای ئەویش بەریتانیا و پاشان روسیا و ئیسپانیا و هۆڵەندا.

لە ئێستادا ئەمریکای لاتین بە زەرەمەندترین ناوچەی جیهان دادەنرێت، بەشێوەیەک لە ٢٧%ی  سەرجەمی توشبوانی تیا تۆمارکراوە و دوای ئەوێش ئاسیا و ئەمریکا و باکوری ئەوروپا دیت.



ڕیکلام