ئەو ژنەی منداڵەکانی فرێدایە ئاوی دیجلەوە دەستگیرکرا

  2020-10-18  | 
بەغدا
ئەو ژنەی منداڵەکانی فرێدایە ئاوی دیجلەوە دەستگیرکرا
فۆتۆ: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەو ژنەی کە لە ناوچەی شەعبی بەغدا، منداڵەکانی لە سەر پردی ئەئیمەی نێوان ئەعزەمیە و کازمیە فڕێدایە ناو روباری دیجلەوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و دواتر بە تۆمەتی کوشتن پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، بە پێی دانپێدانە سەرەتاییەکان، ژنەکە دەڵێت، سێ مانگ لەمەوبەر لە هاوسەرەکەی جیا بۆتەوە ، مافی مانەوەی منداڵەکان بۆ باوکیان بووە و خۆی مافی بینینی منداڵەکانی ییە بە کاتی دیاریکراو نەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبەر ئەو هۆکارە داوای مۆڵەتی لە هاوسەری پێشووی کردووە، ڕێگەی بدات منداڵەکانی ببات بۆ زیارەتی ئیمام کازم، ئەویش بە هەلی زانیوە وەک تۆڵەکردنەوەیەک لە هاوسەری پێشووی، ئەو کارەی ئەنجامداوە و منداڵەکانی فڕێداوەتە ناو ڕوبارەکەوە و منداڵەکان گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەوتەی ژنەکە، بۆیە ئەو کارەی کردووە تاوەکو هاوسەری پێشووی هەست بەو دوریە بکات کە ژنکە هەستی پێدەکات لە دوری منداڵەکانی.

ئەمڕۆ گرتەڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە تیایدا دەردەکەوێت ژنێک لە سەر پردی ئەئیمەی نێوان ئەعزەمیە و کازمیە دوو منداڵ فڕێدەداتە ناو روباری دیجلەوە، ئەوەش کاردانەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و شەقامی عێراقی لێکەوتەوە و دواتر هێزە ئەمنییەکانی بەغدا دستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کرد.



ڕیکلام