عەلی عەلاوی: تەنها پشت بەستن بە نەوت گەیاندینیە ئەم قۆناغە

  2020-10-19  | 
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، خراپی ئیدارە و پشت بەستنی رەها بە داهاتە نەوتییەکان گەیشتینە ئەو دۆخەی کە ئێستا دەیبنین.

عەلاوی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، چارەسەرکردنی بەربەستە ئابورییە گرنگەکان بەو ئاسانییە نییە، قەیرانی ئێستاش لەدایکبووی ئەمڕۆ نییە و هیچ پەیوەندیی نییە بەم حکومەتە و ڕێوشوێنەکانییەوە، چونکە پێویستی بە چاکسازی ڕاستەقینە و رێشەیی و پلانی درێژخایەن هەیە بۆ ئەوەی تێپەڕێنرێت.

وەزیری دارایی عێراق جەختیکردەوە، لە پێویستی هاوکاری و هەماهەنگی لە کارکردن لە نیوان دەسەڵاتداران بۆ وەدیهێنانی ئەو پلانەی کە هەوڵی بۆ دەدەن.

عەلاوی وتی "ئەو پەرەی چاکسازییەی کە حکومەت پشیتوانی دەکات، ئامانجی گێرانەوەی هاوسەنگییە بۆ ئابوری عێراق و دانانەوە لەسەر ئاراستەیەک، کە ڕێگە بە دەوڵەت بدات هەنگاوی پێویست بنێت لە داهاتوودا، بۆ گەشەپێدانی ئابورییەکی دینامیکی جۆرا و جۆرا، تا هەلی گونجاو بۆ هاوڵاتیان بڕەخسێنێت ژیانی شایستە بەسەر بەرن".

لە کۆتایی وتەکانیدا عەلی جەختیکردەوە، لەم قۆناغەی ئێستادا دەبێت هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر هەبێت لە نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردندا، بەشێوەیەک خزمەت بە وڵات و هاونیشتیمانی بکات.



ڕیکلام