دانیشتوانی سێ گوندی زاخۆ گلەییان لە گەشتیاران هەیە

  2020-10-23  | 
دۆسیە:  دهۆک
 مێهڤان مەجید
بەهۆی پیسکردنی شوێنە گەشتیاریەکانی لەلایەن گەشتیارانەوە ، دانیشتوانی گوندەکانی بێزھ و بێتاس و دەشتمر ی سەر بە قەزای زاخۆ، گلەیی دەکەن و دەڵێن ئەگەر دۆخەکە ئاوا بێت چیدیکە رێگە بە ھاتنی گەشتیاران نادەن .

ھاوڵاتی ھشیار لوقمان دانیشتوی گوندی بێزھە بە توڕی ھەواڵی ژیان ڕاگەیاند " لەبەر خوشی و جوانی سروشتی ئەم ناوچەیە، گەشتیارێکی زور سەردانی دەکەن ، بەڵام ئەوانەی سەردان دەکەن ژینەگەکە زۆر پیس دەکەن و  پاشماوەکە بە جێدێلن و ناوچەکە پاک ڕاناگرن، بەو هۆیەشەوە بونێکی زۆر ناخوش بڵاوبووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد  ئەگەر پیسکردنی ئەم شوێنانە بەردەوامبێت لەلایەن گەشتیارانەوە، چیدیکە بە هیچ شێوەیەک رێگە بە ھاتنیان نادەن، داواش لە لایەنە پەیوەندارەکانی حکومەتی هەرێم دەکەن ئەم کێشیەیان بۆ چارەسەر بکەن.

ڕوونیشیانکردەوە، ئەوە جاری یەکەم نییە دانیشتوانی ئەم گوندانە گلەیی لە پیسبوونی ژینەگەیان بکەن لەلایەن گەشتیارانەوە، بەڵام تا ئێستا دۆخەکە هەر وەک خۆیەتی و ھاوڵاتیان دەڵێن، حکومەت زۆر خەمساردە و ئاورێک لەم شوێنانە ناداتەوە .



ڕیکلام