وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٢٠٤ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٥٥ کەسیش بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٠٢١ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا گەیشتووەتە لە ٨٤.٢% تووشبوان.
لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، تا ئێستا ٤٤٩ هەزار و ١٥٣ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٣٧٨ هەزار و ٢٠٩ کەس چاکبوونەتەوە.
تا ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە ١٠٥٦٨ کەس لە سەرانسەری عێراق گیانیان لەدەستداوە.