خوێندنەوەیەک بۆ فیلمی (مادام بۆڤاری)

  2020-10-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەرگێڕانی: شوان عەباس بەدری


ژنێک یاخی لە نەریتەکان
   فیلمی (مادام بۆڤاری) لە ڕۆمانە بە ناوبانگەکەی (فلۆبێر) وەرگیراوە، باس لە ژنێک دەکات بە ناوی (ئیما)وه، كه خاوەن کەسایەتییەکی پاوانخواز و بەرژەوەندی خوازە و لەگەڵ دکتۆر (بۆڤاری) پزیشکی لادێکە هاوسەرگیری دەکات، بەشێکی زۆری چیرۆکەکە لەناو بازنەی مەودای دووری ژیانە خەیاڵیەکەی (ئیما) هەر بەو جۆرەی کە ئارەزووی دەکات و ژیانە ڕاستەقینەکەی ناو لادێکەدا دەخۆلێتەوە، بە تایبەت کە ئەو پاوانخوازی و بەرژەوەندی و ئایدیا خەیاڵیانە بەرەو چەند پەیوەندیەکی سۆزداری پەلکێشی دەکەن، بەو جۆرەش دەکەوێتە ژێر باری قەرزێکی زۆرەوە و لە ئەنجامیشدا دەبنە هۆکارێک بۆ خۆکووشتنی.

   (مادام بۆڤاری) تا ئێستا چەندین جار لە ڕێی شانۆ و سینەماوە پەخشکراوە و بۆ یەکەمین جاریش (جان ڕینوار) لە ساڵی 1934 بە سوودوەرگرتن لە ڕۆمانەکە فیلمێکی سینەمایی بەرهەمهێنا و دوای ئەوەش چەند زنجیرەیەکی درامای تەلەفزیۆنی لێ بەرهەم هێنرا و لە سێپتەمبەری 2009 شدا شانۆییەکی موزیکالی لە چیرۆکەکەی نمایشکرا، هەروەها لە نێوان ساڵانی 1991 و 2015 دا بە سوودوەرگرتن لە ڕۆمانەکە 2 فیلمی سینەمایی دیکە بە هەمان ناوەوە لەسەر پەردەی سینەماکان نمایشکرا. 

   ئەم فیلمە ساڵی (2015) کە ( میا ڤاسیکۆفیسکا ) ڕۆڵی (مادام بۆڤاری) تێدا بەرجەستەکردووە نوێترین (وەرگیراوە) لە ڕۆمانە ئۆرژیناکەوه، كه کارئەکتەری سەرەکی فیلمەکە ژنێکە بە ناوی ( ئیما) لەگەڵ پزیشکی لادێکە بە ناوی (شاڕڵ بۆڤاری) هاوسەرگیری دەکات، ئیما کە کچێکی گوندییە کە چاوەرێ گەلێکی زۆری لە دەوروبەرەکەی هەیە و هیچ شت و هیچ کەسێک خۆشبەخت و خۆشحاڵی ناکات.

   زۆربەی سکانسەکانی فیلمەکە لە ناو ئارەزوو و خواستەکانی ئیما لەناو ژیانی ڕاستەقینەی گوندەکە دەسورێتەوە و هەر ئەم بابەتەش بەرەوخیانەت و  بەستنی پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ کەسانی دیکەدا پەلکێشی دەکات .

   بە درێژایی ئەو ماوەیەش هاوسەرەکەی بە سەختی خەریکی کار بوو و سەڕەڕای ئەوەش نەیدەتوانی خواستە لە بن نەهاتووەکانی ئیما دابین بکات یان وەک پێویست پارە بۆ دەست بڵاوییە بێ سنوورەکانی هاوسەرەکەی دابین بکات و لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هەمیشە هەوڵی دەدا ئیمائ هاوسەری خۆشحاڵ بکات و دڵی نەشکێنێت بێ ئاگا لەوەی کە هاوسەرەکەی دڵی بە کەسێکی دیکە بەخشیوەو جگە لە خۆی گشت دانیشتوانی گوندەکە ئاگاداری ئەو پەیوەندیە نائەخلاقیانەی ئیما بوون و نەیدەتوانی هاوسەرەکەی کۆنتڕۆڵ بکات و هاوسەرەکەی تا ڕادەی پەرەستن خۆشدەویست و وەک ژنێکی بێ غەل و غەش لەی دەروانی .

    (ئیما) لە پەیوەندی یەکەمیدا بڕیاری ڕاکردن لەگەڵ مەعشوقەکەی دەدا ، بەڵام ڕۆدۆلفی (مەعشوقەکەی ئیما) لە نیوەی لەو بڕیاڕەیان پەشیمان دەبێتەوە و ئیما بە جێ دەهێڵێت و ئەویش لە ئەنجامی ئەو کارە نەخۆش و خەمۆک دەکەوێت و لو ماڵ نایەتە دەرەوە و دوای ماوەیەک کە لەگەڵ هاسەرەکەی بۆ بینینی شانۆیەک سەردانی هۆڵێکی شانۆیان کردبوو بە ڕێکەوت لەگەڵ کەسێکی دیکە بە ناوی (لیۆن) ئاشنا دەبێت و بەو جۆرە لیۆن دەبێتە دووەمین کەس کە ئیما بۆ بە دیهێنانی خەونەکانی دڵی پێ دەسپێرێت ، بەڵام لە کۆتاییدا لیۆنیش ئیما بە جێ دەهێڵێت و لە ئەنجامی قەرزێکی زۆر ئیما جگە لە مەرگ هیچ ڕێگە چارەیەکی دیکە لەبەر دەم خۆیدا نابینێت.


لێکدانەوەیەکی دەروونی بۆ فیلمەکە
   فیلمی (مادام بۆڤاری) ئاوێنەیەکی دەروونناسیانەیە بۆ نمایشی دەروونی بێ قەرارو ئاڵوز و پەشۆکاوی ژنێک کە هەمیشە نارازییە لە بارودۆخەکانی ژیانی . لەم فیلمەدا مەدام بوڤاری ئاگایانە یان خود نائاگایانە بە بەردەوامی بەدوای نیوە وون بووەکەی خۆیدا دەگەڕێت و لە هەمان کاتیشدا ئیما  ڕۆڵی خۆی وەک هاوسەری پیاوێکی دیکە  پێ قبوڵ نییە و هەوڵی ئەوە دەدا کە لە ڕێی ناسینی کەسایەتی خۆی بە شێوەیەکی چالاک خۆی بگەیەنێتە ژیانێکی نموونەیی پڕ لە خۆشگوزەرانی .

لە گشت سکانسەکانی فیلمەکە ئیما هەوڵی ئەوە دەدات کە چ لە ڕووی پەیوەندیەکانی و چ لە ڕووی خۆشگوزەرانی و ئابوورییەوە هەر وەک پیاوان بژی بەڵام لە ئەنجامی شکست هێنانی ، ئەو ئارەزوو و خواستانە سەرئەنجامەکەی دەبنە هۆی مەرگی ئیما .

بێ ئیرادەیی تایبەتمەندییەکی سەرەکی کەسایەتی ئیمایە و (ڕۆدۆڵف ڤلیۆن) یش وەک مەعشوقێکە ئاگراویەکەی نموونەیەکی تەواوی بێ کرۆکی و بێ وەفاییە و ئەم بابەتەش مەدام بوڤاری دەکات بە کەسایەتیەک کە بەردەوام لەناو بێ ئۆقرەییەکی نەزانراودا دەژی و سەرئەنجامیش بە شێوەیەکی درامیانە دەرگای مەرگ بەڕوویدا دەکاتەوە .

    (ئیما) کە ژنێکی هاوسەردارە هەوڵ دەدات خۆی لەناو کڵێشەکانی ڕەگەزی دەرباز بکات و چەند بنەمایەکی دەروونناسیانەی وەک میکانیزمەکانی بەرگری لە ڕێگەی ئەنجام دانی چەن هەڵەیەکی زەقەوە بەرجەستە دەکات . خەیاڵ پڵاوییەکانی ئیما و میکازیزمی بەرگری ، گشتاندنێکە کە پەیوەندییەکی هاوتەریبی لەگەڵ باری ڕەگەزایەتی ئەودا هەیە .

یەکێک لەو تایبەتمەندییە دەروونناسیانەی لەناو کەسایەتی ئیمادا بەدی دەکرێت کەسایەتی سنووریە 

(Borderline personality disorder) کە ژنانی گیرۆدەی ئەم دۆخە ڕەنگە کەسانێکی سەرجڕاکێش بن بەڵام ئەو ژنانە زیاتر ڕێچکە شکێنن و پابەندی ڕێسا و یاساکانی نێو کۆمەڵگەکەیان نابن و هەروەها لە بەرکەتەکانیشیاندا بە شێوەیەکی زۆر گەرم و ووروژێنەر ڕەفتار دەکەن و لە لایەکی دیکەشەوە بە هۆی تووڕەبوونی لە ناکاو و خواستی زیاد لە ئەندازە و گۆرانکاری ئاکاری و خەمۆکەکی بێ ئەندازە هاوسەرەکانیان لە خۆیان سارد دەکەنەوە . دواجار دەبێت بزانین ئەو کۆمەڵە گۆرانکارییە لە ناکاوانە دواجار دەبنە زەرەر و زیان و ئازاردانی خود! 


ڕیکلام