وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣١٢٧ کەسی دیکە لە تووشبوانی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە بە کۆرۆنا لە ٨٤.٧%ی تووشبووەکانە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٢٦٥٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، تا ئێستا ٤٧٥ هەزار و ٢٨٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٠٢ هەزار و ٧٨٢ کەس چاکبوونەتەوە.
تا ئێستا بەهۆی پەتاکەوە ١٠ هەزار و ٩٦٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.