هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەستیپێکرد

  2020-11-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هەڵبژاردنی 46 مین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستیپێکرد و 250 ملیۆن هاوڵاتی ئەمریکی مافی دەنگدانیان هەیە.

پێشوەختە زیاتر لە 97 ملیۆن هاوڵاتی دەنگیانداوە و ئەمڕۆ ئەوانەی دیکە دەتوانن دەنگی خۆیان بدەن بە نوێنەرەکانی ترەمپ یان بادین.

بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە لەلایەن ئەندامانی پارتی کۆماریەوە دۆناڵد ترەمپ کاندیدکراوەتەوە و لەلایەن ئەندامانی پارتی دیموکراتیشەوە جۆبایدن کاندیدکراوە.

هەریەکە لەو دوو کاندیدە چەندین جیاوازیان هەیە و بە لە کەمپەینەکانیاندا بەرنامەی خۆیان بۆ هەوادارانیان خستۆتەڕوو.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بە ڕووداوێکی گرنگی سیاسی دادەنرێت بەو پێیە هەڵبژاردنەکە کاریگەری زۆر لەسەر ئاسایش و ئابوری و سیاسەتی جیهان دادەنێت.

بەپێی ڕاپرسییەکان لە بەشێکی ویلایەتەکان جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان دەنگەکانی لە پێشترە بەڵام بەهۆی سیستەمی هەڵبژاردنی ئەمریکاوە کە سیستەمی نیمچە سەربەخۆیە کاندیدی براوە تەنها بە زۆرینەی دەنگ ناتوانێت ببێتە سەرۆک.

بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە ئەگەر دۆناڵد ترەمپ بدۆڕێت ئەگەرێک هەیە کێشە دروستبێت و دەسەڵات بەو ئاسانیە ڕادەست نەکات بۆ ئەوەش شارەزایانی بوارەکە پێشبینی دەکەن ڕاگەیاندنی ئەنجامەکە دوابکەوێت.


ڕیکلام