شیعری پیێر لاگەرکڤیست

  2020-11-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەرگێڕانی خەبات عارف


دەستی بچووک، کە دەستی من نیت،
لەم دنیا فراوانەدا دەستی کێیت تۆ؟
لە تاریکیدا دۆزیمیتەوە. هیی من نیت.
بەڵام گوێم لە کەسێکە دەناڵێنێت.

چاوەکانت لە کوێن؟ ئەی باوەشت؟
کێیە ئەوەی لە تاریکیدا دەلووشکێنێت؟
دەستی بچووک، مەگری! تا گەرم دادێیت،
دەستت پێدا دەهێنم.
تۆ تەنیا نیت لە تاریکیدا.

دەستی بچووک، ڕەنگە جارێک لە جاران
کە دنیا بەرەو بەیان ڕووناک دەبێتەوە، چاوەکانت بدۆزمەوە.
دەستی بچووک؛ کە دەگریت، ڕەنگە تۆ منیت
ئەگەرەکو هەرگیز، هەرگیز بەیان نەیەت.

سەرچاوە: کۆمەڵەشیعری نیگەرانی، ١٩١٦، کۆشیعری پیێر لاگەرکڤیست، ٢٠١٤، ل٨٦


ڕیکلام