حكومەتی عێراق لەبارەی تەقینەوەكەی دوێنێ ناحیەی چەمانكێ راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

  2020-11-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حكومەتی عێراق لەبارەی تەیقینەوەكەی دوێێ ناحیەی چەمانكێ راگەیەندراوێكی بلاوكردەوە و رایگەیاند هەموو رێوشوێنێك دەگرێتەبەر بۆ سنووردادان بۆ ئەو دەستدرێژیانە.

دوای  تەقینەوەی بۆمبێك لە سنوری ناحیەی چەمانكێی پارێزگای دهۆك، كە بووە هۆی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەك حكومەتی عێراقی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا رایگەیاند "هەموو رێوشوێنێك دەگرێتەبەر بۆ سنووردادان بۆ ئەو دەستدرێژیانە".

دوای تەقینەوەكە میدیا و بەرپرسانی پارتی پەكەكەیان تۆمەتبار كرد بە ئەنجدامدانی هێرش، بەڵام هێزەكانی پاراستنی گەڵ (باڵی سەربازی پەكەكە) رەتیانكردەوە ئەوان هێرشیان كردبێت. 

هەر لەو بارەیەوە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیەندراویكی كورتی بڵاوكردەوە جەختدەكاتەوە لەوەی بەتووندی ئەو هێرشە رەتدەكاتەوە كە لەنێو خاكی عێراق ئەنجامدراوە و بە دەستدرێژیكردنە سەر سەروەریی عێراق هەژماری دەكات.

حكومەتی عێراق ئەوەشی راگەیاندووە، هەموو رێوشوێنێك دەگرێتەبەر بۆ سنووردادان بۆ ئەو دەستدرێژیانە، كە بە پێشێلكردنی ئاسایش و سەروەریی وڵات دادەنرێت.


ڕیکلام