كتێبی (سۆراغ بۆ شیوەنێكی نەبڕاوە) لەلایەن ماڵی وەفاییەوە چاپ و بڵاودەكرێتەوە و لە پێشانگای نێوەدەوڵەتی كتێب لە شاری سلێمانی دەست دەكەوێت، تایبەت بە (تۆڕی هەواڵی ژیان) نووسەری كتێبەكە وتی: سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه، بۆ شیعر ڕاستی كه‌مێك سه‌خته.
ناوبراو وتیشی، تاوه‌كو ئاسان بتوانی ناوه‌ڕۆكێكی دیاریكراوی بۆ پۆلین بكه‌ی، به‌ڵام وه‌ك ده‌رچه‌یه‌ك بۆ ده‌قه‌كه نایشارماوه پێدانی شوناس به‌م ته‌رزه شیعرییانه كه‌مێك سه‌خته هه‌م به‌هۆی شێوه په‌خشانییه‌كه‌ی هه‌میش به‌هۆی هزراندنی شیعرییه‌ت به‌سه‌ر داڕشتندا كه فۆڕمێكی تێكچڕژاو وه‌ك شه‌پۆلی مۆدێرنه و پۆست مۆدێرنه له‌دوای خۆیاندا به‌سه‌ر كۆی ژانره‌كانیان دروست كردووه.
ئەو نوسەرە وتیشی: له‌مه‌شدا بمانخاته ئیشكالیه‌تێكی واوه. به‌س به گشتی زمانێكی گرژ و تووڕه یان( به‌ڕه‌ڵڵایانه)ـی شیعریی له‌به‌رده‌م دونیای سه‌رمایه‌داری ئاماده‌یی هه‌یه و ئه‌وه‌ی عه‌قڵ دركی پێ ده‌كات، له ده‌ربڕیندا شیعری من وه‌ك تابۆی شوێنكاتی جه‌سته فۆكسی ده‌خاته‌وه سه‌ر، كه ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌مشه دواتر ئیشكالیه‌ت یان دابڕانێك دروست بكات به‌رانبه‌ر فۆڕم و زمانی شیعری باو كه سه‌رتاپای دونیای شیعری كوردی ته‌نیوه. لێره‌وله‌وێش گه‌ڕان و باسكردنێك هه‌یه له عه‌شقێكی په‌تی كه نامۆیه به مرۆڤی ئه‌مڕۆ: تێكسته‌كه وه‌ك به‌گژداچوونه‌وه‌یه‌ك؛ هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر كردووه و وه‌ك خه‌مێكی ئینسانی لێی دواوه.
جێگەی ئاماژەیە ئەمە یەكەمین كتێبی چاپكراوی ئیسماعیل سابیرە و پێِشتر شیعرەكانی لە میانی فێستیڤاڵ و گۆڤار و ماڵپەڕەكاندا بینراون