میدیای ئەمریکا: ترەمپ نایەوێت دان بە شکستی خۆیدا بنێت

  2020-11-06  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تۆری هەواڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بە نیاز نییە دان بە شکستی خۆیدا بهێنێت لەکاتی کۆتایی جیاکردنەوەی دەنگەکان و یەکلابونەوەی ئەنجامەکان .

سی ئێن ئێن لەزاری هاوکارە نزیکەکانی ترەمپەوە ئاشکرای کردووە، تائێستا ترەمپ (وتاری دەستبەردان)ی ئامادە نەکردوە، کە پەیڕەو وایە کاندیدی دۆڕاو لەدوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا ئامادەی دەکات .

دۆناڵد سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکاندا کارێکی ئاسان و سوکە، بە پێچەوانەی ئەو شکستەوە کە رەنگە ڕوبەڕوی ببێتەوە.

لە وەڵامی رۆژنامەنوسانشیدا سەبارەت بەوەی کە ئایا وتاری دۆڕان یان سەرکەوتنی لە هەڵبژاردن ئامادە کردوە، دۆناڵد ترەمپ وتبووی"بیرم لەوە نەکردوەتەوە، هیوادارم یەکێکیان ئامادە بکەم" وەک ئاماژەیەک بۆ وتاری سەرکەوتن .

بە گوێرەی دواین پێشهات و گۆرانکارییەکانی دەنگە جیاکراوەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکاوە، ئەگەری دووبارە بردنەوەی  ترەمپ بۆ ئەوەی ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا چانسێکی لاوازە، لە کاتێکدا کە ڕکابەرەکەی جۆ بایدن نزیکبووەتەوە لە بەدەستهێنانی ٢٧٠ دەنگی کۆمەڵەی هەڵبژاردن . بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا.



ڕیکلام