هەلیکۆپتەرێکی روسیا لە ئەرمینیا تێکشا

  2020-11-09  | 
هەلیکۆپتەرێکی روسیا لەئەرمینیا تێکشا
ئەرشیڤ
مۆسکۆ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەڕێکی جەنگیی روسیا لە ئەرمینیا، دوو سەربازی روسیا کوژران و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە ٩ی١١ی٢٠٢٠، هەلیکۆپتەرێکی جەنگی لە جۆری (MI-24 ) لەناو خاکی ئەرمینیا و لەنزیک سنوری ئازەربایجان خراوەتەخوارەوە و لە ئاکامدا دوو لە ئەندامانی تیمی فڕۆکەوانی گیانیان لەدەستداوە و یەکێکی دیکەشیان بریندار بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەلیکۆپتەرەکە لەکاتی چاودێریکردنی کاراونێکی سەربازیی روسیا تێکشکاوە و کەوتووەتەخوارەوە.

میدیاکانی روسیاش بڵاویانکردووەتەوە، هەلیکۆپتەرەکە لە ناوچەیەکی شاخاوی ئەرمینیا کەوتووەتە خوارەوە، تائێستا نازانرێت هەلیکۆپتەرەکە لەلایەن چ گروپ و لایەنێکەوە خراوەتەخوارەوە و لێکۆڵینەوەی وەزارەتی بەرگری روسیا لەوبارەیەوە دەستیپێکردوە.

ئەم رووداوە لەکاتێکدایە کە جەنگی هەرێمی کارەباغ لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لەو سنورە بەردەوامی هەیە.