وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٢٣٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٤٧ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٢٨١٣ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
بەگوێرەی داتا و زانیاریەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە گەیشتووەتە ٨٦.١% تووشبوان.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، ٥١٩ هەزار و ١٥٢ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٤٤٧ هەزار و ٣٩ کەس چاکبوونەتەوە.
تا ئێستاش بەهۆی پەتاکەوە، ١١٦٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.