بە قاچاغ هێنانی بڕێک چەک و تەقەمەنی لە یەکێک لەهاوسێکانی عێراقەوە شکستی پێهێنرا

  2020-11-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق ئاشکرایکرد، شکستیان بە پرۆسەی بە قاچاغبردنی چەک و تەقەمەنیان لە یەکێک لە وڵاتانی هاوسێوە شکست پێهیناوە.

لە بەیاننامەیەکدا ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانیان کە پێکهاتوون لە یەکەیەکی هەواڵگری سنورلە دوو کردەوەی جیاوازدا لە سنوری عێراق لەگەڵ یەکێک لە وڵاتانی هاوسێ، توانیویانە ٧ موشەکی کاتیۆشا و ٥٧ بۆمبی هاوەن و بڕێک دینامێنێت و ١٨ دەمانجە و دوو چەکی کڵاشینکۆف و بڕێکی زۆر لە فیشەک و تەقەمەنی جیاجیان لە ئۆتۆمبێلێکی پیکابدا دەستبەسەردا گرتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای دانانی بۆسەیەکی مەحکەم بۆ ئەو پرۆسەیە، بەر لەوەی ئۆتۆمبێلەکە بگاتە نزیکیان تەقە و دەستڕێژ لە نێوان سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە و مەفڕەزەکانی هەواڵگری ڕوویداوە و، چەکدارەکان ناچاربوون ئۆتۆمبێلەکەی جێبهێڵن و دواتریش سەرجەم چەک و تەقەمەنییان بە سەلامەتی لە شوێنی ڕوداوەکە گوێزراونەتەوە.

 



ڕیکلام