عێراق ئیدانەی هێرشەکەی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیەی کرد

  2020-11-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حکومەتی عێراق ئیدانەی هێرشی حوسییەکانی یەمەنی کرد بۆسەر دامەزراوە نەتەوییەکانی ئارامکۆی سعودیە.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە "ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە کراوەتە سەر وێستگەی ئارامکۆی نەوتی لە سعودیە، جەختیش دەکەینەوە لە هەڵوێستی عێراق بە وەستانەوە لە دژی هەر دەستدرێژی و زیادکردنی ئاڵۆزییەک لە ناوچەکەدا".

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق لەگەڵ بانگهێشتەکانی چارەسەری قەیرانەکاندایە بەڕێگەی ئاشتیانە و لەڕێگەی گفتوگۆوە لە نێوان لایەنە پەیوەندارەکاندا، بە مەبەستی چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکەدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنی گروپی حوسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، هێرشیانکردووەتە سەر دامەزراوەیەکی نەوتی سەر بە کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە لە باکوری شاری جدە.

دواتر میدیاکانی سعودیە بڵاویانکردەوە، حوسیەکان بە موشەک هێرشیانکردووەتە سەر وێستگەی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی سەر بە کۆمپانیای ئارامکۆ لە باکوری شاری شاری جدەی خۆرئاوای سعودیە، بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر لە یەکێک لە کۆگاکاندا کەوتووتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە و کاریگەریشی نەبووە لە هەناردەی کۆمپانیاکە.

  



ڕیکلام