نرخی زێڕ بە رێژەی نزیكەی 2%ی بەهاكەی لەدەستدا و ئەوەش زۆرترین دابەزینە لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا تۆماری كردبێت.
بەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕی زێڕی جیهانیدا نرخی یەك ئۆنسە زێڕ بە هەزار و 783 دۆلار مامەڵەی پێوە كرا، بەوەش بە ڕێژەی 1.24%ی نرخەكەی لەدەستداوە.
نرخی زێڕ لە گەڵ بڵاوبوونەوەی كۆرۆنادا لە رۆژی 6ئابی ئەمساڵدا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی كە دوو هەزار و 69 دۆلار بوو، ئەوەش بەرزترین نرخ بووە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا تۆماری كردبێت.
دابەزینی نرخی زێر لە بازاڕەكانی جیهاندا دۆزینەوەی ڤاكسینەكانی كۆرۆنایە كە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دابەزینی نرخی زێڕ لە ئاستی جیهاندا.
لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانیش بەگوێرەی لقی هەولێری سەندیكای زێڕنگران نرخەكانی ئەمڕۆ بەم شێوەیە: نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 360 هەزار دینارە، یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 317 هەزار دینارە، مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 269 هەزار دینارە.