وەزیری هەرێم بۆ دانووستانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا دەڵێت، مه‌له‌فی ناوچه دابڕێنراوه‌كان یه‌كێكه له مه‌له‌فه گرنگه‌كانی دانووستان لەگەڵ بەغدا و له ماوەی داهاتووشدا هه‌نگاوی جدی و کرداری بۆ کاراکردنەوەی ماده‌ی ١٤٠ ده‌ستپێده‌كات.
خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ دانووستانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا له لێدوانێكی تایبه‌ت به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ڕایگه‌یاند، له كاتی سه‌ردانكردنیان بۆ به‌غدا و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ، مه‌له‌فی ناوچه دابڕێنراوه‌كان یه‌كێك ده‌بێت له مه‌له‌فه هه‌ر گرنگه‌كان.
ڕاشیگەیاندووە، کاراكردنه‌وه‌ی ماده‌ی ١٤٠ و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی عه‌سكه‌ری و ئه‌منی و ئیداری جارێكی دیكه گفتوگۆی له‌سه‌ر دەکرێت و له داهاتوودا هه‌نگاوی جدی و کرداری له‌م بواره‌دا ده‌ستپێده‌كات.